زانیاری لەبارەی دیدارەكەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 89

راچڵەكین -

مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوەو هەردوولا جەختیا لەوە كردەوە پێویستە لایەنە كوردیەكانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەك و بە ڕێكاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی سووریا و هەروەها  چوارچێوەی  گشتیی مامەڵەكردنی لایەنە كوردییەكان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێكی هاوبەشی لایەنە كوردییەكانی سووریا تاوتوێ كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە لایەنە كوردیەكانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەك و بە ڕێكاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنكردنی مافەكانیان بە یەكڕێزی و یەكهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حكومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێك تێگەیشتن و ڕێككەوتن، و فاكتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بكەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی كورد و پێكهاتەكانی تری سووریادا هاتوونە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن