جێف بیزۆس لە بۆشایی ئاسمان رکابەریی ئیلۆن مەسک دەکات

هەمەڕەنگ

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەکین-

کۆمپانیای بلو ئۆریجنی جێف بیزۆس نزیکە لە رکابەرییکردنی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئیلۆن مەسک و ئەمڕۆ موشەکێکی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێف بیزۆسی ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی وێنەی یەکەم موشەکی کۆمپانیاکەی بەناوی "نیو گلێن" لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی "ئێکس" بڵاوکردەوە، موشەکەکە کۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی "بلو ئۆریجن" رەوانەی کردووە کە جێف بیزۆس خاوەندارییەتی دەکات، هەرچەندە بڕیاربوو رەوانەکردنەکە لە رۆژی دووشەممەدا ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی بوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواکەوت. 

هەرچەندە موشەکەکە ئاڕاستەکرابوو کە لەسەر سەکۆیەکی نزیک ئۆقیانووسی ئەتڵەسی بنیشێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. 

جێف بیزۆس دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیاکەیەوە رکابەری کۆمپانیای "سپەیس ئێکس"ـی ئیلۆن مەسک بکات. 

دوای چەند کاتژمێرێک لە پۆستەکەی جێف بیزۆس لەسەر تۆڕی ئێکس، ئیلۆن مەسک شەیری کردەوە و نووسی:"ئافەرین، جێف بیزۆس و تیمی بلو ئۆریجن". 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن