ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1206

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتیش ئاشكرایدەكات، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی راشكاوانەو بنیاتنەرانە كرا.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی (X) بڵاویكردەوە، دوێنێ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

زێباری ئاشكرایكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانە و بنیاتنەرانە بووە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات.

تائێستا بەفەرمی هیچ زانیارییەك لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی دوێنێی نێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاونەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن