بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە2024 دا کەمیکردووە

ئابوری

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 188

راچڵەکین-

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە هەرێمی کوردستان ئامارە نوێیەکانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکەی راگەیاند و تێیدا هاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کۆتا مانگەکانی ساڵی رابردوودا کەمیکردووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی راپۆرتی دارایی چارەکی چوارەمی کۆمپانیاکە، لە 3 مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 74 هەزار و 163 بەرمیل نەوت بووە و بەو پێیەش قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 بەراورد بە چارەکی سێیەمی هەمان ساڵ بە بڕی زیاتر لە 10 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

پشکی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتە رۆژانە 17 هەزار و 424 بەرمیل بووە هەر لەو بارەیەوە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە، پشکی خۆیان لە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە بازاڕی ناوخۆدا دەفرۆشن بەهۆی ئەوەی هێشتا بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان جەیهان داخراوە.

هاوکات دی ئێن ئۆ رایگەیاندووە، تەواوی راپۆرتی دارایی کۆمپانیاکە بۆ چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 لە رۆژی 6 ی مانگی داهاتوو بڵاودەکاتەوە چونکە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابوور کۆمپانیای سەرکارە و لە چەندین کیڵگەی دیکە لە هەرێمی کوردستان خاوەن پشکە ئەوەش وادەکات کە ئامادەکردنی راپۆرتی گەشەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی شوباتدا بڵاوبکرێتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن