راچڵەکین-
بەهۆی فراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە ئەمریکای گرتووەتەوە خواستی جیهان بۆ دەستڕاگەیشتن بە نەوت زیادیکردووە، هەروەها بە رێژەیەکی کەمتر نەوت دەخرێتە بازاڕەکانەوە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی نەوتییەوە ئەمەش وایکردووە بەردەوامی بدرێت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سیاسەتەکانی ئەمریکا کە پاڵپشتی لە کڕینی نەوت دەکەن لە سەروو 75 دۆلارەوە ئەم هۆکارەش وایکردووە کە نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی خۆیدا بمێنێتەوە کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 دۆلار و 13 سەنت تەرخانکراوە.
هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەدەر نییە لە گۆڕانکارییەکانی ئەمریکا ئەوەش وایکردووە یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا ئەم نرخەی ئێستای نەبینێت کە هەر بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.