راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
ماوەی چەند کاتژمێرێکە، کێشەیەکی تەکنیکی کەوتۆتە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئاگادارکردنەوە دەچێت بۆ بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە بەشێوەیەکی هەڕەمەکیی.
ئەو ئاگادارکردنەوەیەی لەلایەن فەیسبوکەوە دەچێت بۆ بەکارهێنەرانی لێی نوسراوە " ڤیدیۆکەت نەتوانرا باربکرێت، سەردانی سەنتەری یارمەتیی بکەن بۆ زانینی کێشە باوەکان" ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەکارهێنەرەکان هیچ ڤیدیۆیەکیان دانەناوە یان بڵێین هیچ هەوڵێکیشیان نەداوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ.
بۆیە بەکارهێنەران دڵنیادەکەینەوە هیچ مەترسییەک لەسەر هەژمارەکانتان نییە و ئەوە تەنها کێشەیەکی تەکنیکی فەیسبوکە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەر دەکرێت، لە تۆڕێکی وەها گەورەدا زۆرکات ئەو کێشانەش روودەدەن و تاکار دەگات بەوەی فەیسبوک لەکاردەکەوێت.
وێنەی ئاگادارکردنەوەکە