ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجەی گشتی هەمواردەكاتەوە

عێراق

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممە داهاتوو، دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆسرە هەرسێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دەدات و چەند پرۆژەیاسایەكی دیكەش پەسەند دەكات.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 19-1-2025، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و یەكەم بڕگەی دانیشتنەكەش تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (20213 و 2024 و 20245)ی ژمارە 13ی ساڵی 2023.

هەر لە دانیشتنەكەدا دەنگدان بۆ پەسەندكردنی چەند پڕۆژەیاسایەكی تر دەكرێت و ژمارەیەك پڕۆژەیاساش هەموار دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن