راچڵەکین-
پلاتفۆڕمی ئینستاگرام کە کۆمپانیای مێتا خاوەندارییەتی دەکات بۆ هەزاران بەکارهێنەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکارکەوتووە.
ماڵپەڕی "DownDetector.com "کە بەدواداچوون بۆ پچڕانی پلاتفۆڕمەکان دەکات ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ٦٥٤٩ کەس لە ئەمریکا، لەکارکەوتنی بەرنامەکەیان راگەیاندووە.
ماڵپەڕەکە بەدواداچوون بۆ پچڕانی خزمەتگوزارییەکان دەکات لەسەر ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییەکان بە کۆکردنەوەی ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخیان لە کۆمەڵێک سەرچاوەوە.
کۆمپانیای مێتا کە مارک زوکەربێرگ خاوەندارییەتی دەکات هەریەک لە فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپ و لقەکانیان دەگرێتەخۆ و بەهای کۆمپانیاکە لە ئێستادا بە 1.56 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هـ . یـ