راچڵەکین-
لەنێو ئاگرە گەورەکەی لۆس ئەنجلۆس-ی ئەمریکا کە نزیکەی ١٢ هەزار ماڵی سووتاند و چەندین بینا و باڵەخانەی کرد بە خۆڵەمێش، چەند خانوویەک وەک رووداوێکی دەگمەن ماونەتەوە و بوونەتە جێی سەرنج.
شارەزایان دەڵێن لەوانەیە مانەوەی ئەم خانووانە بە سەلامەتی دیزاینی زیرەک و بوونی ئامادەکاریی پێویستی پێشوەختە بێت لە ماڵەکەدا، لە دژی هەر ئەگەرێکی ئاگرکەوتنەوە، لەوانە نەبوونی دار لە ماڵەکەدا و بەکارهێنانی بۆیاخی دژە ئاگر و جیاوازیی رووی خانووەکە لەگەڵ ئاڕاستەی ئاگرەکە.