راچڵەکین-
ئەمریکییەکان لە کەمتر لە هەفتەیەکدا دەستڕاگەیشتن بە تیکتۆک لەدەست دەدەن، مەگەر چین گڵۆپی سەوز دابگیرسێنێت بۆ فرۆشتنی بە ئەمریکا، هەرچەندە کارێکی زەحمەتە، بەڵام چین توانای ئەنجامدانی هەیە.
لە کاتێکدا یەکشەممەی داهاتوو وادەی قەدەغەکردنیەتی، چەندین قسەوباس لەبارەی ئەو ئەپڵیکەیشنە چینییەوە هەیە، لەنێویاندا سیناریۆیەک کە باس لە گرتنەدەستی کاروبارەکانی کۆمپانیاکە دەکات لەلایەن سەرمایەداری بەناوبانگی ئەمریکی، ئیلۆن مەسکەوە.
قەدەغەکردنی یاسایی تیکتۆک یەکشەممەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمدا بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمریکای پشتڕاستکردەوە کە کۆمپانیای بایتدانسی خاوەنی تیکتۆک کە بنکەکەی لە پەکینە ئاگەدار کردەوە بە فرۆشتنی پشکەکانی بە ئەمریکا تا 19ی ئەم مانگە، یان ڕووبەڕووی مەترسی قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنەکەی دەبێتەوە.
بلومبێرگ و وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی چین بیر لە رێگەچارەیەک دەکەنەوە کە تێیدا بایتدانس کارەکانی ئەپەکە لە ئەمریکا ڕادەستی مەسک بکات، وەبەرهێنەرێک کە پێشتر دەیناسن و پێشتر جێپەنجەی خۆی لە جیهانی سۆشیال میدیادا جێهێشتووە بە کڕینی یەکێک لە کاریگەرترینەکان پلاتفۆڕمەکان.
کۆمپانیای شرۆڤەکاری "ئیمارکێتەر" لە ئیمەیڵێکدا رۆژی سێشەممە نووسیویەتی، "دیار نییە کە ئاخۆ تاوەکو کۆتایی ئەو وادەیەی کۆنگرێس بۆ کۆمپانیاکەی دیاری کردووە، مەسک دەتوانێت واژۆ لەسەر گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیاکە بکات یاخود نا، بەڵام تەنانەت ئەگەر گرێبەستێکیش ڕووبدات، ئەگەری زۆرە ئەو وەشانەی تیکتۆک کە ئیلۆن ماسک خاوەندارێتی دەکات، هەمان ئەو وەشانە نەبێت کە ئێستا بەردەستە.
هـ . یـ