راچڵەکین-
ژمارەیەک پزیشک هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی
خواردن لەناو ئۆتۆمبێلدا لەسەر تەندروستی.
زۆر کەس خووی خواردنیان هەیە لەکاتی شۆفێری کردن یان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەبێ ئەوەی هەست بە مەترسییەکانی ئەو کارە بکەن.
لەمبارەیەوە دکتۆر شیڤرام سینگ پسپۆڕی تەندروستی
لە کلینیکی WINIT رایگەیاند،
خواردن لەناو ئۆتۆمبێلدا دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا و کەڕوو بەهۆی رژانی خۆراکی
وردبوو کە رەنگە کۆببنەوە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بەباشی پاکنەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتن یان خواردنی خۆراک لەناو
ئۆتۆمبێلدا دەتوانێت ژینگەیەکی ناتەندروست دروستبکات، نەک تەنها بۆ خودی خواردنەکە،
بەڵکو بۆ تەندروستی شۆفێران و سەرنشینەکانیش.
سینگ ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی پلەکانی
گەرما لە ئۆتۆمبێلەکاندا، جا لە هاویندا بێت یان زستان، دەتوانێت ژینگەیەکی گونجاو
بۆ گەشەکردنی بەکتریاکانی وەک سالمونێلا و لیستریا دروست بکات، چونکە لە پلەی گەرمی
نێوان ٤٠ بۆ ١٤٠ پلەی فەهرەنهایت (٤٤ بۆ
٦٠ پلەی سەدی) گەشە دەکەن، کە ژینگەی باوی ناو ئۆتۆمبێلێە.
هەروەها لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر پشتڕاستیان
کردووەتەوە کە زۆرێک لە سووچەکانی ناو ئۆتۆمبێل رێژەیەکی بەرزی بەکتریا لەخۆدەگرن.
دکتۆر گاریس نی، مامۆستای زانستە پزیشکییەکان لە
زانکۆی چێستەر رایگەیاند، زۆرترین رێژەی بەکتریا لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکاندا بووە،
دوای ئەویش رووەکانی دیکە وەک سەر کورسی و داشبوڵ.
روونیشیکردەوە، باوترین بەکتریای ناو ئۆتۆمبێل
بریتییە لە ئی کۆلای کە بە گشتی هیچ زیانێکی نییە، بەڵام هەندێک جۆر دەبنە هۆی ژەهراویبوونی
خۆراک.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئەنجامانە، پسپۆڕان پێشنیاری
پاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەکەن بە بەردەوامی.
هـ . یـ