کەشناسی عێراق: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 661

راچڵەکین-

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەسبەینێوە بارانبارین دەست پێبکاتەوە و سەرەتاش بەشێوەی نمەنمە باران ببارێت. هاوکات کەشناسی هەرێمیش بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم نزیکەی دوو پلە بەرزدەبنەوە.

باسی لەوەشكردووە، سبەینێ پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێبکات و شەپۆلەکە بە شێوەی نمە باران بێت.

بەڵام لەلایەکی دیکەوە کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە،  کە سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هاوکات سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
دەشڵێت، بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17

سلێمانی: 14

دهۆک: 14

کەرکوک: 18

هەڵەبجە: 14

زاخۆ: 16

حاجی ئۆمەران: 2

سۆران: 1

گەرمیان: 19

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن