راچڵەکین-
نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو بۆ واژۆکردنی رێککەوتننامەی لێکتگەیشتن بۆ جێبەجێکردنی هەڵسەنگاندنی توانای دووبارە پەرەپێدانی تەواوەتی هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکووک کە لە ئێستادا تواناکانیان بەگوێرەی پێویست نییە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەگوێرەی یاداشتەکە، بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک دەدرێتە کۆمپانیای BPـی بەریتانی، ئەوەش بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەیشتن بە باشترین تێکڕای بەرهەمی نەوت و گازە لە شارەکە و سنورەکەدا کە هەماهەگ دەبێت لە بەرزکردنەوەی داهاتی نەوتی.