عیراق و بەریتانیا بە بەهای زیاتر لە 12 ملیار پاوەند رێككەوتنی ئابووری واژۆ دەكەن

عێراق

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 230

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكەزیرانی بەریتانیا، ژمارەیەك گرێبەستی ئابووری واژۆ دەكەن كە بەهاكەی زیاتر لە 12 ملیار پاوەندە.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، لەمیانی سەردانەكەی بۆ بەریتانیا، لە لەندەن لەگەڵ کییەر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوەو بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، هەردوولا رێككەوتننامەیەكی مێژووییان بە بەهای 12 ملیارو 300 ملیۆن پاوەند لەبوارەكانی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان واژۆكرد.

رێككەوتنە ئابوورییەكە چەندین گرێبەستی گرنگ لەنێوان عیراق و بەریتانیا لەخۆدەگرێت، لەوانە هاوپەیمانیی كۆمپانیاكانی بەریتانیا پڕۆژەیەكی گەورەی ژێرخانی ئاو لە عیراق بەگوژمەی پێنج ملیارو 300 ملیۆن پاوەند جێبەجێدەكەن، كە ئامانج لێی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ ملیۆنان كەس لە دانیشتووانی ناوچەكانی باشوورو رۆژئاوای عیراق، هەروەها دەستەبەركردنی ئاوی پێویست بۆ ئاودێریكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان.

چەند كۆمپانیایەكی بەریتانی دیاریكراون بۆ هەڵگرتنەوەی مین لەناوچەكانی عیراق بە گوژمەی 330 ملیۆن پاوەند، هەروەها نۆژەنكردنەوەی بنكەی ئاسمانیی گەیارە بەگوژمەی 500 ملیۆن پاوەند، لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی دیكە لەبوارەكانی هێڵی ئاسنین و گواستنەوەو راكێشانی كارەباو پڕۆژەی ئاوەڕۆ و دابینكردنی ئۆتۆمبێلی نوێی ئاگركوژێنەوەو پەیوەندی بێتەل و تەكنەلۆجیای پاراستنی سنوورەكان.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن