راچڵەکین-
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە رۆبۆتێک سەگە رۆبۆتەکەی خۆی دەبات بۆ پیاسەکردن لەناو خەڵک.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، رۆبۆتێک لە بەرازیل دەردەکەوێت لەگەڵ سەگێکی رۆبۆتیدا بەپێ دەڕۆن و سەرنجی خەڵکی دەوروبەری خۆیان راکێشاوە.
ڤیدیۆکە کاردانەوەیەکی زۆری لە بەڕازیل لێکەوتەوە، بەڵام ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا سەرنجڕاکێش بوو کاردانەوەی سەگێکی راستەقینە بوو، چونکە پێدەچوو لەم "هاوڕێ" نوێیەی بترسێت.