بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئینیگۆ مارتینێز ئاشکرا دەکات

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئینیگۆ مارتینێزی بەریگریکاری ئاشکرا کرد کە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ڕیال مەدرید دووچاری پێکانهات.

ئینیگۆ مارتینێز لە یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیال مەدرید گۆڕانکاری پێکرا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، کە بلاوگرانا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە میرێنگی هێنا و بووە پاڵەوان.

ئەو پشکنینە پزیشکیانەی لەسەر ئەو یاریزانە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە تووشی دڕانی ماسولکەی ڕانی ڕاستی بووە، هەروەها نزیکەی مانگێک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

لێدوانی بەرشەلۆنە سەبارەت بە پێکانەکەی ئینیگۆ مارتینێز بەم شێوەیە بوو: پشکنینە پزیشکییەکان کە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراون، پشتڕاستیان کردەوە کە ئینیگۆ مارتینێز دڕانی ماسولکەی ڕاستی هەیە. پێشبینی دەکرێت نزیکەی 4 هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن