ئەنچیلۆتی بڕیارێکی گرنگ دەدات بۆ ڕزگارکردنی ڕیال مەدرید

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 274

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ ئیدو ئاگێری لە بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ”دا ئاشکرای کردووە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە کە هەموو ئەستێرە هێرشبەرەکانی لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری نەکات.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 5-2 بە بەرشەلۆنە دۆڕا، گورزێکی قورسی لێکەوتەوە.

بیرۆکەی بەشداریکردنی سێ یاریزانی "کیلیان مباپێ، ڕۆدریگۆ گۆس، ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام" ئێستا زیان بە تیپەکە دەگەیەنێت لە هێڵی ناوەڕاست و بەرگریدا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕوونیشیکردەوە، ئەنچیلۆتی زۆر نیگەرانە و گومانی لە سیستەمی یاریکردنی ئێستای تیپەکە هەیە.

ئاگێری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنچیلۆتی چیتر دڵنیا نییە لە بیرۆکەی یاریکردن لەگەڵ چوار هێرشبەرەکە جارێکی دیکە پێکەوە، پێدەچێت بیر لە چارەسەری دیکە بکاتەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی پێویست بە تیپەکە بدات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن