راچڵەکین-
چەندین هۆکار هەن کاریگەرییان لەسەر کوالێتی خەو
هەیە و هەمووان بەدوای ڕێگەی سروشتیدا دەگەڕێن بۆ باشترکردنی یەکێک لە پێشنیارە
باوەکان ئەوەیە کە پێش خەوتن کیوی بخۆیت.
ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن تیمێکی زانایانی
ئێرلەندییەوە ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنی کیوی پێش خەوتن یارمەتی خەوێکی
قووڵ دەدات و یارمەتی چاکبوونەوەی جەستەش دەدات.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر سوودەکانی ئەم میوەیە
بۆ تەندروستی گشتی، نهێنییەکە لە پێکهاتەی دەوڵەمەندی کیویدایە کە میلاتۆنین، ئەو
هۆرمۆنەی بەرپرسە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستەی مرۆڤ، هەروەها سیرۆتۆنین و
دژە ئۆکسێنەر و ترشی فۆلیکی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام.
وەک دەزانرێت میلاتۆنین یارمەتی خەوتن دەدات، لەکاتێکدا
دژە ئۆکسێنەر و ترشی فۆلیک کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجین، بەمەش کوالێتی خەو
بە گشتی باشتر دەکات.
هەروەها کیوی سیرۆتۆنین لەخۆدەگرێت کە ڕۆڵێکی سەرەکی
دەگێڕێت لە ڕێکخستنی باری دەروونی و خەوی قووڵ، بەو پێیەی سیرۆتۆنین دەگۆڕێت بۆ میلاتۆنین،
ئەو هۆرمۆنەی بەرپرسە لە سووڕی خەو و بەئاگاهاتن، بۆیە خواردنی کیوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی
ئاستی سیرۆتۆنین لە جەستەدا، ئەمەش لە بەرامبەردا ئاستی میلاتۆنین زیاد دەکات و
کوالێتی خەو باشتر دەکات.
زیادکردنی کیوی بۆ رۆتینی خۆراکی رۆژانەت ئاسانە
چونکە دەتوانرێت بە فرێشی یان لە زەڵاتەدا یان بە شەربەت بخورێت، بۆ بەدەستهێنانی
زۆرترین سوود باشترە کاتژمێرێک پێش خەوتن بیخۆیت.
هـ . یـ