دابەشکردنی یەکەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەستیپێکرد

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 180

راچڵەکین-

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دابەشکردنی یەکەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دەستیپێکرد و پارەش تەنها لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، بۆیە هەر هاوڵاتیەک کە کارتی بانکی نەبێت پێویستە بە زوترین کارتی بانکی دەربکات و بریکاری خۆراکەکەشی ئاگادار بکاتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە،ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند،لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی کانوونی دووەمی 2025 کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد،بریکارەکانی بەغدا و پارێزگەکان ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی بەشەئاردەکە لە کاتی خۆیدا و بەوکوالێتیەی کە دیاریکراوە بۆ هاوڵاتیان پێویستە بدرێت پێیان لە ئەگەری خراپبوونی هەر بەشەخۆراکێکدا بریکارەکە راسپێردراوە کە هەڵبستێت بە ئاگادارکردنەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق و لە بەرامبەردا بەشە خۆاکی نوێی بۆ دەگوازرێتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو کە دابەشکردنی ئارد لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەستپێدەکات،دابەشکردنەکەش لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران تەنها لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت و پارەدانی هاوڵاتیانیش لەرێگای کارتی بانکییەوە دەبێت و هیچ بڕە پارەیەکی نەختینە وەرناگیرێت. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن