سودانی بۆچ مەبەستێک دەچێتە بەڕیتانیا

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 134

راچڵيکین-

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەریتانیا دەکات و بڕیارە ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنی بوارە جیاوازەکان لە نێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت، کە لە رابردوودا رێکەوتنی ئابووری و ستراتیژی نێوان عێراق و بەڕیتانیا بووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە،نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتێکی  کیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیران، سەردانی شانشینی یەکگرتوو دەکات و بڕیاریشە،سوودانی زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم، پادشای بەریتانیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی بەریتانیا ئەنجام بدات و لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک سیمینار و دیالۆگیش لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوە ئەنجام دەدات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەوەشی روونکردووەتەوە،سەردانەکەی سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری نێوان عێراق و بەریتانیا دێت کە ژمارەیەک ڕێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنیش لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ دەکەن بە تایبەتیش لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.

هاوکات لەو سەردانەدا ژمارەیەک وەزیر، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک ڕاوێژکار و نوێنەرانی کەرتی تایبەت یاوەری سوودانی دەکەن سەردانەکەش کەمتر لە 12 کاتژمێر دەخایەنێت و گفتوگۆکردنە لەبارەی رێککەوتنەکانی پێشوتری کابینەکەی سودانی و بەڕیتانیا و دیارترینیشی بنیاتنانی سەکۆیەکی نوێ بازاری دارایی عێراق لە ژێر هەژموونی لەندەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن