هەوڵی پاککرنەوەی هەوای شارەکان دەدرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 135

راچڵەکین-
حکومەتی هەرێم پلانی هەیە بۆ پاککردنەوەی هەوای شارەکان و لەو بارەیەشەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێ لە هەر کارگەیەک دەگرن کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکات.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی حکومەتی هەرێم، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە،  " بڕیارمان دا لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر".

هەر بەپێی راگەیاندراوەکە، مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، "رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنیی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستیی هەیە هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، پێویستە خاوەنی موەلیدە ئەهلییەکان فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت، رێگریش لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری.

هـ . یـ


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن