راچڵەکین-
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی
ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە زەنگی ئاگادارکردنەوە "ئەلەرم" لەسەر
ئایفۆنەکان هێشتا بەدەست کێشەیەکەوە دەناڵێنێت کە ماوەیەکی زۆرە بەکارهێنەرانی بێزار
دەکات.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو
کۆمپانیای ئەپڵ پشتڕاستی کردەوە کە کێشە لە ئەلەرمدا هەیە کە لەناو ئایفۆنەکاندا وەک
وەڵامێک بۆ گلەیی پێشووی کڕیارەکانی.
هەرچەندە ئەپڵ رایگەیاندووە
کە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکات، بەڵام تا ئێستاش سکاڵاکان بەردەوامن.
شایەنی باسە ئەم کێشەیە
کاریگەری لەسەر خشتەی رۆژانەی بەکارهێنەران هەیە و لەوانەیە لە ئەنجامی کارنەکردنی
زەنگەکە تووشی کێشە ببن.
راپۆرتێکی ماڵپەڕی تەکنیکی "Android Authority"، بە ئاماژەدان بە بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی Reddit، ئاماژەی بەوە کردووە کە زەنگەکە لە کاتی
جیاواز کاردەکاتلە هەندێک کاتیشدا دەکوژێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ دەنگ و لەرزینێک
دروست بکات.
ئەم گلەییە بەتایبەتی
لەلایەن ئەو بەکارهێنەرانەوە زۆرە کە هێشتا iOS 17 بەکاردەهێنن، بەڵام لە
وەشانی iOS 18ـشدا کێشەکە
بینراوە.
داوا لە ئەپڵ کراوە ئەو
پرسە بەردەوامە روون بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.
هەندێک لە بەکارهێنەران
رایانگەیاندووە کە پەنایان بۆ چارەسەری جێگرەوە بردووە، وەک دانانی زەنگی
ئاگادارکردنەوە لەسەر مۆبایلی تر، یان دابەزاندنی ئەپی تری ئەلەرم.
هـ . یـ