کەشناسی وادەی کۆتای هاتنی بارانبارین ئاشکرادەکات

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 292

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران و دروستبوونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و ئاسمانى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، هەروەها سەبارەت بە باران بارین بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران هەیە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانى مامناوەند هەیە و لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت،وە کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت،بەڵام لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە لە زۆربەى کات نیمچە هەور دەبێت. لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

لەبارەی کەشی پێشبینی کراوی سبەی دووشەممەوە رایگەیاند،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  18

سلێمانی  14

دهۆک  16

کەرکوک  17

زاخۆ  17

گەرمیان  19

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن