راچڵەکین-
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدهبێتەوە،
یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە خوێندنەوەی یەكەم دەبێت بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی یەكەم
دانیشتنی لە ساڵی نوێی 2025 بڵاو كردەوە كە كاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی
خشتەكە، دانیشتنەكە لە چەند بڕگەیەك پێكهاتووە كە تێیدا دەنگدان بۆ چەند
پڕۆژەیاسایەك دەكرێت.
لە یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەدا،
خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ ماددەی هەمواری دووەمی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی
خانەنشینی دەكرێت،هەروەها چەند رۆژێك پێش ئێستا لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق كارەكانی هەمواری یاسای خانەنشینی تەواو كردبوو و رەوانەی
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كردبوو بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری
دانیشتنەكانەوە.
هاوکات هەموارەكە بۆ 10 ماددەی یاسای
خانەنشینی دەكرێت، یەكێك لە ماددەكان زیادكردنی تەمەنی خانەنشینییە لە 60 ساڵەوە
بۆ 63 ساڵ و چاوەڕوان دەكرێت ئەم ماددەیە ببێتە جێی مشتومڕی لایەنەكان، چونكە
بەشێك لە پەرلەمانتاران پێیانوایە ئەم ماددە دەبێتە رێگر بۆ هاتنەپێشەوەی گەنجان و
دامەزراندنیان لە دامودەزگاكانی حكوومەت.
کارنامەی پەرلەمانی عێراق؛