دانیشتنی درێژخایەن چ کاریگەییەکی لەسەر کۆئەندامی هەرس دەبێت؟

تەندروستی

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92

راچڵەکین-

لە سەردەمی کاری سەر کورسی و مێز و دانیشتنی درێژخایەن لەبەردەم شاشەدا، رەنگە زۆر کەس درک بەوە نەکەن کە ئەم خووە سادەیەی رۆژانە دەتوانێت کاریگەری کارەساتباری لەسەر تەندروستی کۆئەندامی هەرس هەبێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئینداین ئێکسپرێس، دانیشتنی درێژخایەن تەنها جوڵەی جەستەیی تێک نادات، بەڵکو کاریگەریەکەی درێژدەبێتەوە بۆ قووڵایی کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی هەرس و خراپتربوونی ئاوسانی سک و غازات و تەنانەت قەبزی.

هەروەها فشار دەخاتە سەر گەدە و ریخۆڵەکان و رێگری لە کارە ئاساییەکانیان دەکات، ئەم فشارە جوڵەی ریخۆڵەکان خاو دەکاتەوە و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی غاز.

هەروەها دۆخی خراپی دانیشتن لەوانەیە نەرمی ئەندامەکانی هەرس تێکبدات و کاراییان لە پشتگیریکردنی پرۆسەی هەرسکردن کەم بکاتەوە.

کاریگەریی دانیشتنی درێژخایەن هەر بەوەوە ناوەستێت، راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوسەنگی بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ریخۆڵەکان دەبێت، کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرەوپێشبردنی هەرسکردن و هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان، تێکدانی ئەم هاوسەنگییە جوڵەی خۆراک لە رێگەی کۆئەندامی هەرسەوە خاو دەکاتەوە، دەردانی پاشماوە قورستر دەکات بە تێپەڕبوونی کات، بە تایبەت لەگەڵ کەمی جووڵە و چالاکیی جەستەیی.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، راپۆرتەکە جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەری دانیشتنی درێژخایەن لەسەر ریخۆڵەکان تەنها لە کۆئەندامی هەرسدا کورت نابێتەوە، بەڵکو پەیوەندیی هەیە بە سیستەمی بەرگری و رێکخستنی هۆرمۆنەکان و تەندروستی دڵ و کارەکانی مێشک.

ریخۆڵەکان تەنها ئەندامێک نین لە سیستەمی هەرسدا، بەڵکو بەڵکو ناوەندێکی سەرەکین بۆ بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکان کە بەرپرسن لە تەندروستیی دەروونی، هەروەها رۆڵیان لە کەمکردنەوەی هەوکردن و رێکخستنی کێشی جەستەدا هەیە.

لە راپۆرتەکەدا باس لە چەند هەنگاوێکی سادە کراوە بۆ باشترکردنی تەندروستی، ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕانکاری بە هەنگاوی بچووک بەڵام کاریگەر دەست پێدەکات، لەوانە باشترکردنی دۆخی دانیشتن، جوڵەی رێکوپێک، پەیڕەوکردنی رێجیمێکی هاوسەنگ، گرنگیدان بە چالاکیی جەستەیی، کەمکردنەوەی فشار و خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن