وتەبێژی حکومەتی هەرێم وردەکاری کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرادەکات

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 161

راچڵەکین-

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران چەند وەزیرێک ڕاسپێردران بۆ ئەوەی داواکاریی و پەیامەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە حکوومەتی بەغدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەلایەن وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتییەکان پەنجە خرایە سەر هەموو وردەکارییەکان و گرفتەکان، هەروەها سەرجەم وەزیرەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کێشە و گرفتەکانیان لە بارەی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە تاوەکوو ئێستا حکوومەتی فیدراڵ پێیانی نەداوە.

باسی لەوەش کرد، ئەرکی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە حکوومەتی عێراق چییە؟ چەند لە ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە و چەندیشیمان جێبەجێ نەکراوە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراوە و لەو بارەیەشەوە سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی، داوایان لە وەزیرەکان و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کرد بە یەکەوە پەنجە بخەنە سەر وردەکارییەکان، ئەگەر ڕەخنەیەک یان کەموکوڕییەک هەیە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوە پرۆژە و پێشنیازیان لەم بارەوە بخەنە ڕوو.

هاوکات کۆبوونەوەکە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند و بڕیاریشی تێد درا، بۆ ئەمەش چەند وەزیرێک کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ڕاسپێردران لە بەغدا پەیامەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە حکوومەتی عێراق، ڕوونی بکەنەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵ دا ئەم داواکارییانەی هەیە:

یەکەم: دەبێت زامنی مووچەی ئەم ساڵ 2025ـی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و بە هیچ شێوەیەک دوا کەوتن یان گرفت دروست نەکرێت، وەک ئەوەی لە خشتەی بودجەی دیاری کراوە بنێردرێت، جگە لەمە هیچ مشتومڕێکی دیکە لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناکەین.

دووەم: لەو هەموارەی لە بودجەی گشتی دەکرێت، لەو ماددانەی پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، دەبێت هەرێمی کوردستان قسەی خۆی هەبێت بۆ ئەوەی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن