شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 373

راچڵەكین -

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوەو لەهەندێ ناوچەش رێژەی بارانبارین زۆربێت.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكرەوە، پێشبینی دەكرێ سبەی بەیانی ڕۆژی شەممە لەدوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێكردنی نمەباران، كە سەرەتا لە ناوچەكانی كەركوك و گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی دەستپێدەكات و پاشان هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

كەشناسی پێشبینیشی كردووە رێژەی بارانبارین لە هەندێ لە ناوچەكانی گەرمیان، سلێمانی، راپەڕین، سۆران و دهۆك زیاتر بێت بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تری هەرێم، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەم شەپۆلە كاریگەرییەكەی بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا رۆژی یەكشەممە، بەتایبەت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن