راچڵەكین -
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامانجی كۆبوونەوەی سبەینێ لەگەڵ نوێنەرانی هەرێم لەحكومەتی فیدراڵی و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: كۆبونەوەكە تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەحكومەتی فیدراڵی.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەیانی كاتژمێر (۱٠ ) لە شاری هەولێر، بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لەحكومەتی فیدراڵی و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی سەرجەم لایەنەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەن ئەنجامدەدرێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكردووە، بابەتی كۆبونەوەكە تایبەتە بە پرسی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەحكومەتی فیدراڵی.