لە هێرشێكی ئاسمانیدا گەورە تیرۆریستێكی داعش كوژرا

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق هێرشێكی ئاسمانییان بۆ زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامداو جگە لە خاپووركردنی مۆڵگەیەكی تیرۆیستانی داعش، چمارەیەك چەكداری ئەو گروپەش كوژران، كە یەكێكیان جێگری والی كەركوك بوو.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی هێرشێكی ئاسمانیی كە بە فڕۆكەی (F16) كرایە سەر حەشارگەكانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین، هێزێكی دژەتیرۆری عیراق بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان بۆ ناوچە بۆردومانكراوەكە ئەنجامدا.

هێزە بەشداربووەكانی ئۆپەراسیۆنەكە، لەناو حەشارگەیەكی خاپووركراوی داعش، تەرمی شەش چەكدارێكی ئەو گروپەیان دۆزییەوە، كە لەئەنجامی بۆردومانە ئاسمانییەكە كوژرابوون، یەكێك لە كوژراوەكان گەورە تیرۆریستێكی داعشە كە پلەی جێگری والی كەركوك بوو.

لەماوەكانی رابردوودا، هێزەكانی عیراق بەهاوكاری هێزی ئاسمانی، چەندین ئۆپەراسیۆنیان لەدژی پاشماوەكانی داعش لەسنووری پارێزگاكانی، كەركوك، ئەنبارو سەڵاحەدین ئەنجامداوەو جگە لە كوژرانی دەیان تیرۆریسیت، ژمارەیەك زۆر چەكداری ئەو گروپەش دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن