راچڵەکین-
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
رایگەیاند، لە رۆژی 8-12-2024ـەوە و بەدیاریکراویش لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار کە بۆ ماوەی 53 ساڵ
دەسەڵاتی بنەماڵەیی و 13ساڵ لە ئاڵۆزی ناوخۆیی، زیاتر لە ١٢٥ هەزار ئاوارە
گەڕاونەتەوە سوریا.
ئەمڕۆ هەینی، رێکخراوەی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاوکردەوە، ئەو ١٢٥ هەزار ئاوارەیە لە وڵاتانی
ئەوروپی و تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەوە
گەڕاونەتەوە بۆ سوریا، هاوکات، ٥٠٠ هەزار ئاوارەش کە لەناوخۆی وڵاتەکەدا ئاوارە
بووبوون، گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
پێشتر رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ رایگەیاندبوو، نزیکەی ٩٠٪ـی دانیشتوانی
سوریا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدیشەوە،
هاوکارییەکانیان گەیاندووەتە ٢٥٠ هەزار کەس و لەلایەن حکومەتی قەتەریشەوە بڕی 10
ملیار دۆلار پێشکەشبەژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە کراوە.