راچڵەکین-
لە ساڵی رابردوودا عێراق
سەنتەرێکی ناوەندیی داتا و زانیاری سەبارەت بە شێرپەنجە دامەزراندس و هەرێمی
کوردستانیش بەو سەنتەرەوە دەبەسترێتەوە، بەگوێرەی یەکەم راپۆرتی سەنتەرەکە بەهۆی
شیرپەنجەوە لە هەرێم نزیکی هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی عێراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە تێکڕا 39 هەزار
و 68 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق تۆمارکراون کە 7 هەزار و 720 کەسیان لە هەرێمی
کوردستانبوون کە پشکی شێر بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت بەهۆی ئەوەی سەدان نەخۆش لە شارەکانی دیکەوە سەردانی نەخۆشخانەی هیوادەکەن.
ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بەگوێرەی
پارێزگاکان:
سلێمانی: 2909 تووشبوو
هەولێر: 2456 تووشبوو
دهۆک: 1222 تووشبوو
کەرکووک: 1133 تووشبوو
وەک لە ریزبەندییەکەدا دەردەکەوێت پشکی شێر بەر پاریزگای سلێمانی دەکەوێت
کە بەتێکڕا دوو هەزار و 909 کەس توشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیشەوە بەمەبەستی چارەسەرکرد سەردانی سلێمانیان کردووە و ئەوەش وایکردووە رێژەکە بەرزبێتەوە بەو جۆرە کە لەورێژەیە 23٪ـی
شێرپەنجەی مەمک و 4٪ـی شێرپەنجە لیمفە گرێکانبووە.
جۆرە باوەکانی شێرپەنجە لە
هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی رەگەزی نێر؛ یەکەم سییەکان، دووەم قۆڵۆن و سێیەم پرۆستاتە.
سەبارەت بە ژنانیش، یەکەم
شێرپەنجەی مەمک، دووەم قوڕگ و سێیەم قۆڵۆنە.
گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە بەپێی
پارێزگاکان:
سلێمانی: 342
دهۆک: 232
کەرکووک: 195
هەولێر: 5
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی
شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی شێرپەنجەوە 11 هەزار
و 421 کەس لە سەرجەم پاریزگاکانی عێراق گیانیان لەدەستداوە لەو رێژەیەش 774 کەسیان
لە هەرێم بوون کە لەو ژمارەیەش پشکی شێر دووبارە بەر سلێمانی دەکەوێت بە گیانلەدەستدانی
342 کەس.