راچڵەکین-
پۆلیسی کەرکوک لەمیانەی ئۆپراسیۆنێکی
هاوبەشدا لە بازگەی ترکەلان دەستیان بەسەر پێنج ملیار لیرەی سوری گرت کە گوێزەرەوەکە
بە نیازبووە بیگوازێتەوە بۆ بەغدا بەشێوەی قاچاغ.
ئەمڕۆ هەینی، میقداد میری، وتەبێژی
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە،لە ئۆپەراسیۆنێکدا
مەفرەزەکانی بەشی کاروباری جموجوڵی بازگەکان لە پارێزگای کەرکوک-بازگەی ترکەلان،
دەستیان بەسەر بڕە پارەیەکدا گرتووە کە بڕەکەی 5 ملیار لیرەی سوریی بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕی پارەکە لە ناو
ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە بازگە دەستی
بەسەرداگیراوە، لە ئێستاشدا پۆلیسی بازگەکە توانیویانە شۆفێری بارهەڵگرەکە و ئەو
کەسەشی لەگەڵیدا بووە دەستگیربکەن.
باسی لەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە دوای
پێکهێنانی تیمێکی کارکردن بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری بەشی
ئاسایش ناوخۆی کۆنتڕۆڵی تاوانەکانی کەرکوک و ئاسایشی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی
تاوانی رێکخراو ئەنجامدراوە.وتیشی،"رەزامەندی
دادوەری لێکۆڵینەوە وەرگیراوە و بەپێی ماددەی 281ی یاسای سزادان و بەپێی مادەی 52ی
یاسای بانکی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".