راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان
ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی شەویشدا شەپۆلێکی بارانبارینی پچر
پچر و نمەباران بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی ئەو شەپۆلی
بارانبارینەی کە لە رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات رایگەیاندووە، ئاسمان لە نێوان
نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە هەندێك
ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمە باران و بارانی
مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی
ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین ، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە
شاخاوییەکان.
ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بە
نزیكی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە
پلەی سیلیزی :
هەولێر 14
سلێمانی 12
دهۆک 15
کەرکوک 17
هەڵەبجە 12
زاخۆ 15
گەرمیان 17