راچڵەکین-
لەمیانەی کاروبارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و
بەرگری عێراق لە ژێر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی توندکردنەوەی
رێکارە ئەمنییەکان بەم رۆژی هەینیە گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی شانەی ئەمنیی عێراق
کرا و هەریەک لە وتەبێژی فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی شانەی هێزە
چەکدارەکان گۆڕدران و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پێشمەرگەش دەبێتە ئەندامی شانە ئەمنییەکەی عێراق.
دوای بەدواداچونێکی راچڵەکین- دوای
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە شانەی هێزە ئەمنیەکان لەلایەن میدیا عەرەبییەکانەوە،سەرچاوەیەکی
ئەمنی بەناوی (م.س.الطائی) لەو بارەیەوە دڵنیای دایە راچڵەکین کە گۆڕانکارییەکان
راستە و بەم جۆرەش بووە، ل.سەعد میعەن وەک سەرۆکی شانەى راگەیاندنی ئەمنی و سەباح
نوعمان وەک وتەبێژی فەرماندەى گشتیی هێزى چەکدارەکانی عێراق دیاریکراون.
پێشتر لە رۆژی 27-11-2023 ل.تەحسین
خەفاجی لە بری سەرۆکە نوێکەی شانەکە
کرابووە سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراق بەڵام ئەمڕۆ دووبارە، ل.سەعد وەک سەرۆکی شانەی
راگەیاندنی ئەمنی دەستبەکاربووەتەو، هەروەها سەباح نوعمان، وتەبێژی پێشووى دەزگاى
دژەتیرۆرى عێراق لە برى لیوا یەحیا رەسوول پۆستى وتەبیژی فەرماندەى گشتیی هێزە
چەکدارەکانى وەرگرتووە.
هەر بە گوێرەی گۆڕانکارییەکان،( ل.تەحسین
ئیبراهیم سادق) دەبێتە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری و جێگری سەرۆکی
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، وە ئەرکى هەردوو پۆستە نوێیەکە بڵاوکردنەوەى زانیاری و
راگەیێندراوى رۆژنامەوانی تایبەت بە پرسە ئەمنییەکانە کە پەیوەندارن بە وەزارەتى
بەرگری و ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکانى دیکەیە.
ئەندامانی شانەکە پێکدێن لە:
یەکەم؛ حوسێن عەلاوی
خەلیفە-نووسینگەی سەرۆک وەزیران
دووەم؛ لیوا مازن شوکور-
فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپراسیۆن
سێیەم؛ وتەبیژی وەزارەتی
ناوخۆ
چوارەم؛ بەڕێوەبەری
راگەیاندنی سەرۆک ئەرکانی سوپا
پینجەم؛ بەڕێوەبەری
ئۆپەراسیۆنی دەروونی-دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق
شەشەم؛ لیوان سەباح
نوعمان -وتەبیژی دەزگای دژەتیرۆر
شەشەم؛ بەڕێوەبەری
راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
حەوتەم؛ بەڕێوەبەری
راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی
هەشتەم؛ بەڕێوەبەری
راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی وشکانی
نۆیەم؛ بەڕێوەبەری
راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەغدا
10؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی
فیدراڵی
11؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی فیرقەی تایبەت
12؛ بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەکانی وەڵامدانەوەی
خێرا/ وەزارەتی ناوخۆ
13؛ بەڕێوەبەری
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
14؛ یوسف عەبادی
محەممەد/ وەزارەتی ناوخۆ
ئەرکەکانی شانەی راگەیاندن:
یەکەم؛ پەیامی
راگەیاندنی شانەی ئەمنی بۆ گەلی عێراق سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و روونکردنەوە
لەبارەی لێکەوتە ئەمنییەکان لە عێراق و رووبەڕووبوونەوەی دەنگۆ و پڕوپاگەندەی دژ بە
هێزە ئەمنییەکان و کارکردن بۆ بەڕێوەبردنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.
سێیەم؛ ئاسانکاری بۆ
پەیوەندی لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانی عێراق و رووماڵکردنی رووداوە ئەمنی و
سەربازییەکان بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی عێراقی و عەرەبی و بیانی لە رێگای دەرکردنی بڵاوکراوە و ئامارەکانی تایبەت بە
راگەیێندراوە سەربازی و ئەمنییەکان.
سێیەم؛ هاوئاهەنگی
هاوبەش لەنێوان وەزارەت و دەزگا و دامەزراوە سەربازی و ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ
یەکخستنی گوتاری ئەمنی.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە رووی
کارگێڕییەوە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانە، شوێنی کارکردنی لە
فەرماندەیی دەبێت و نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی دەکات و هەر یەک لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ
پشتیوانی لۆجستی پێشکەش بە شانەکە دەکەن.