راچڵەکین-
لە بازاڕی
زاخۆ چوار بازرگانی گەورەی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و هێزەئەمنییەکانیش گومانیان هەیە تۆڕێکی
بەرفراوانی بازرگانی دیکەیان لەگەڵدابێت.
ئەمڕۆ هەینی،سەرچاوەیەک لە
ئاسایشی زاخۆ لەو بارەیەوە بە راچڵەکین-ی راگەیاند، ئەو بازرگانەی کە
دەستگیرکراون، پێشتر خۆیان بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربوون و لە ئێستادا بوونەتە بازرگان و چەندین چالاکی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکانیان ئەنجامداوە لەدەرەوەی شارەکە بۆیە گومان دەکەن تەنها خۆیان نەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان وەک هێزە ئەمنییەکان گومانیان هەیە کەلەم قۆناغەدا تۆڕێکی بازرگانی گەورەتریان لەگەڵدابێت و بۆ ئەومەبەستەش
لێکۆڵینەوەی ورد لە بارەی دۆخەکەوە دەکەن، لە ئێستاشدا لیکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ ئەو چوار بازرگانەدا دەستپێکردووە.