بكوژێك دوای ساڵێك و نیو لە ئەنجامدانی تاوانەكەی دەستگیر دەكرێت

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 560

راچڵەكین -

دوای نزیكەی یەك ساڵ و نیو لە كوژرانی ژنێك لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی، بكوژەكەی لە باشووری عیراق دەستگیركرا، پۆلیسی سلێمانیش ئاشكرایدەكات، تاوانەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە راچڵەكین-ی راگەیاند: دوای ئەوەی لەناوەڕاستی ساڵی 2023، تەرمی ژنێك لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی سەرچنار-ی شاری سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون دەركەوت كەسێكی نزیكی خۆی كوشتویەتی و هەڵهاتووە.

سەرچاوەكەی پۆلیس ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای نزیكەی ساڵ و نیوێك لەئەنجامدانی تاوانەكە، لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیس و بەهاوكاری دەزگا ئەمنییەكانی عیراق، توانرا تۆمەتبارەكە لە پارێزگای عەمارە-ی باشووری عیراق دەستگیربكرێت و دوای لێكۆڵینەوەو داننانی تۆمەتبارەكە بە تاوانەكەی، كە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەوتی بووە، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر لە نەهێشتنی تاوان راگیراوە.

بەوتەی سەرچاوەكەی پۆلیسی سلێمانی، بكوژ كە تەمەنی 20 ساڵەو نزیكەی 15 ساڵ لە ژنە كوژراوەكەی بچووكترە، لەو ماەیەی تاوانەكەی ئەنجامداوە تا ساتی دەستگیركردنی، بە بەردەوامی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە پارێزگاكانی عیراق گۆڕیوە، بۆئەوەی لەچاوی هێزە ئەمنییەكان بەدوور بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن