جۆزیف عەون، سەرۆكی نوێی لوبنان
راچڵەكین -
پەرلەمانی لوبنان بەزۆرینەی دەنگ فەرمادەی سوپای وڵاتەكەی بە سەرۆك كۆمار هەڵبژارد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی لوبنان لە دانیشتنێكی تایبەت بە دەنگدان لەسەر سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە، لە گەڕی دووەمی دەنگداندا بەزۆرینەی دەنگ جۆزیف عەون، فەرماندەی سوپای بە سەرۆكی لوبنان هەڵبژارد.
لە دانیشتنەكەدا، لەكۆی 125 دەنگی پەرلەمانتاران، توانی 99 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەمەش كۆتایی بە كێشەی سەرۆكی ئەو و ڵاتە هات، كە ماوەی دوو ساڵ بوو بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەن و پێكهاتەكانی لوبنان، نەتوانرا سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێردرێت.
جۆزێف خەلیل عەون-ی تەمەن 61 ساڵ، كەسایەتییەكی سەربازیی لوبنانەو لەساڵی 2017ەوە فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتەیە، ناوبراو لە یەكەم وتاردا لەدوای هەڵبژاردنی بە سەرۆكی لوبنان رایگەیاند: بەڵێن دەدەم سیاسەتێكی بێلایەنانە پەیڕەو بكەم و پەیوەندییەكی باش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە دروستبكەم.