ئاگرەکەی ئەمریکا هۆڵیوودیشی گرتەوە

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 373

راچڵەکین-

ئاگرە فراوانەکەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، لانیکەم شەش ناوچەی لە سنووری دووەم گەورەترین شاری ئەمریکا گرتووەتەوە، لە نێویاندا گرد و تەپۆلکە بەناوبانگەکانی هۆڵیوود.

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا دانیشتووانی نزیک گردە بەناوبانگەکانی هۆڵیوودی ناچارکردووە کە ماڵەکانیان چۆڵبکەن، تاوەکو ئێستا مردنی پێنج کەس لە ئەنجامی ئەو ئاگرانەوە پشتڕاستکراوەتەوە و زیاتر لە 130 هەزار کەس لە گەڕەکە جیاوازەکانی ئەو شارەی ناچارکردووە کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

هەر بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەوە کە رووی لە ئەمریکا کردووە، جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە سەردانێکی خۆی بۆ ئیتاڵیا هەڵوەشاندەوە، تاوەکو سەرنج بخاتە سەر رێوشوێنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، ئەم سەردانەی بڕیاربوو دوایین سەردانی خولی سەرۆکایەتییەکەی بێت.

ئەم ئاگرە سروشتییەی ئەمریکا رۆژی سێشەممەی رابردوو 7ـی کانوونی دووەم لە دارستانە چڕەکانی مالیبۆی رۆژئاوای ئەمریکاوە دەستیپێکرد و بەهۆی باوبۆرانی بەهێزەوە پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی تری ویلایەتی کالیفۆڕنیا.

بەگوێرەی راگەیاندراوی "ئەکیووێزەر"ی ئەمریکا، کە تایبەتە بە هەواڵی کارەساتە سروشتییەکان قەبارەی زیانەکان بەهۆی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن