ئایا شەکر دەبێتە هۆی قەڵەویی؟

تەندروستی

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچلەکین-

زیادکردنی شەکر لە خۆراکە ئامادە کراوەکاندا هۆکارە بۆ زیادبوونی کالۆری، لەکاتێکدا مامناوەندی و کەمی کالۆری و هۆشیاری لە خواردنی شەکر کلیلی بەڕێوەبردنی کێش و تەندروستی گشتین.

لە کاتێکدا شەکر خۆی تایبەتمەندییەکی ئەفسوناوی نییە کە راستەوخۆ ببێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری، بەڵام لە راستیدا دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداربێت لە زیادبوونی کێش، هەروەها توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Diabetes & Metabolic Syndrome بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە زۆرخواردنی شەکر پەیوەندی بە زیادبوونی کالۆرییەوە هەیە .

هەرچەندە رەنگە شەکر لە بنەڕەتدا نەبێتە هۆی قەڵەویی، بەڵام بوونی لە خۆراکە ئامادەکراوەکاندا دەتوانێت بەشداربێت لە بەرهەمهاتنی کالۆریی زیادە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش ئەگەر بە رێژەیەکی مامناوەند نەخورێت.

لێکۆڵینەوەیەکی تر دەریخستووە، کاتێک شەکری سپی دەخورێت بەبێ ئەوەی بخرێتە ناو خۆراکەکانەوە، نابێتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی کالۆریەکان کە دەیخۆین، بەو پێیەی تێکەڵبوونی شەکرە لەگەڵ خۆراکەکانی تر کە دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردنیان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە.

شەکر خۆی نابێتە هۆی قەڵەویی، بەپێچەوانەی باوەڕی باو، بەو پێیەی ئەگەری هەیە کێشی جەستە دابەزێنیت تەنانەت لەکاتی خواردنی ژەمە دەوڵەمەندەکان بە شەکر بەمەرجێک کەمی کالۆری بپارێزرێت.

هەرچەندە رەنگە شەکر لە بنەڕەتدا ببێتە هۆی قەڵەوی، بەڵام پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت، چونکە رۆژانە وەرگرتنی کالۆری لە شەکرە سپییەکان، ئەوانەی کە دەخرێنە ناو خۆراک و خواردنەوەکانەوە، نابێت لە ٥٪ زیاتر بێت، ئەمەش واتە خەڵک نابێت لە ٣٠ گرام شەکر زیاتر بخۆن لە رۆژێکدا، واتە نزیکەی حەوت کەوچکی چا.
هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن