هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر چەند گروپێکی چەکدار

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 264

راچڵەکین-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردووەتەوە کە هێزەکانیان بۆمبارانی چەند دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی چەکیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن کردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە،فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،سێنتکۆم چەندین هێرشی وردی کردووەتە سەر دوو جبەخانەی پێشکەوتووی ئاسایی کە  لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانن لە یەمەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، حووسییەکان، ئەو دامەزراوانەیان بەکار هێناوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگیی و بازرگانییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا،کە لە باشووری دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بوون. 

سێنتکۆم باسی لەوەش کردووە،ئەم زەبرە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەی حووسییەکانە لەسەر بەرژەوەندی و هاوپەیمانە ناوچەییەکان و کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکانی ناوچەکە دێت کە ماوەی ساڵێکە بوونەتە مەترسی بۆسەر هێڵی بازرگانی جیهانیش.

لەوبارەیەشەوە راگەیاندنی سەر بە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ژمارەیەک لە پارێزگاکانی یەمەن و بەهۆیەوە زیان بەر چەندین ناوچە و جبەخانەی سەربازیان گەیشتووە.وتیشی،"لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە کراوەتە سەرمان".


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن