دەرباز كۆسرەت رەسول هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا دەكات

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 670

راچڵەكین -

دەرباز كۆسرەت رەسول هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشە، كە خواستی هاونیشتمانیان تێیدا رەنگبداتەوە لە پرسی چارەسەركردنی قەیران و بودجەو مووچە.

ئەمڕۆ، 8-1-2025، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهات و  گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو دۆخی سوریاو پێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

كونسوڵی گشتی ئەمریكا جەختی لەجێبەجێكردنی بەرنامەیەكی گشتی كردەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كە زامنی خۆشگوزەرانیی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان بكات.

لای خۆشییەوە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ جەختی كردەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشە كە خواستی هاونیشتمانیان تێیدا رەنگبداتەوە لە پرسی چارەسەركردنی قەیران و بودجەو مووچە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن