بایرن میونشن خەونی ڕیال مەدرید لەناو دەبات

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 265

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فلۆریان پلێتنبێرگ لە سکای سپۆرتی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی نزیکە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن.

گرێبەستەکەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەروەها مافی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ هەر تیپێک بکات و لە مانگی تەمموزی داهاتوو پەیوەندی پێوە بکات.

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دیارترین پاڵێوراو بوو بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری ئەلفۆنسۆ دەیڤزی ئەستێرەی یانەکە بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەرگریکاری چەپ.

لە هەندێک قۆناغدا یانەی ڕیال مەدرید نزیکترین یانە بوو بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەلفۆنسۆ دەیڤز، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆخەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە و یاریزانەکە نزیکە لە بەردەوامبوون لەگەڵ بایرن.

ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلفۆنسۆ دەیڤز خەریکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ماوەیەکی زۆر درێژدەکاتەوە، لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە دەکرێت بۆ ئەوەی یەکجارەکی و بۆ هەمیشە کێشەکە چارەسەربکەن، چونکە یانەکە دەیەوێت بە خێرایی کۆتایی بە دۆخەکە بهێنێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن