لامین یامال داهاتووی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 129

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و گەوهەرەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لامین یامال دانی بەوەدانا کە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ دەکات.

گرێبەستەکەی یامال لەگەڵ بارسا لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، بەرشەلۆنەش دەیەوێت تا ئایندەیەکی دوور گەرەنتی بۆ بکات، بەو پێیەی بە ئەستێرەی تیپی یەکەم و داهاتووی بارسا دادەنرێت.

یامال دەڵێت، هیوادارم گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەرشەلۆنە و خولی ئیسپانیا بمێنێتەوە.

هەروەها لامین گەشبینی خۆی بۆ داهاتووی تیپەکە دەربڕی بە سەرکردایەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی و ستایشی شێوازی ڕاهێنان و شێوازی تاکتیکی جیاوازی خۆی کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر نیاز و ئامانجەکانی تیپەکە کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناو لەم وەرزەدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن