راچڵەکین-
تایبەتمەندی "Medical ID"ـی کۆمپانیای ئەپڵ وایکرد خاوەن ئایفۆنێک مۆبایلەکەی
بدۆزێتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە دەریادا ونیکردبوو.
تایبەتمەندیی "مێدیکاڵ ئایدی" رێگە بە دەستڕاگەیشتن
بە زانیارییە پزیشکییە گرنگەکان دەدات وەک هەستیاری، بارودۆخی تەندروستی و پەیوەندییە
فریاگوزاریەکان لە شاشەیەکی داخراویشەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بکات پاسۆرد لێبدەیت.
لە رووداوێکدا کە لە کەناری مارێسیاس لە شاری ساوپاولۆی
بەڕازیل ڕوویدا، لە کاتی مەلەکردندا "تیاگۆ ئیتاگاکی" ئایفۆنێکی ونبووی دۆزیەوە کە لە قووڵایی سێ مەتر لە
ئاودا و نزیکەی ١٠ مەتر لە کەنار دەریاکەوە دووربووە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “9to5Mac” کە تایبەتە بە هەواڵەکانی
ئەپڵ.
سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی خاوەنی مۆبایلەکە لەنێو
ئەو کەسانەی کە لە کەنار دەریاکە بوون، بەڵام نەیتوانی خاوەنەکەی لەوێ پەیدا بکات.
کاتێک مۆبایلەکە دۆزرایەوە، کوژابوویەوە و لەناو کیسەیەکدا بوو کە سێ کارتی بانکیی تێدابوو.
دوای بارگاوییکردنەوەی مۆبایلەکە، ئیتاگاکی تایبەتمەندی "مێدیکاڵ
ئایدی"ـی بەکارهێنا بۆ پەیوەندیکردن بە کەسێکەوە کە لە لیستی ناوە ئیمەرجنسییەکاندا بە
ناوی "لۆڤ" زەخیرەکراوە، ئەمەش
وایکرد بە سەرکەوتوویی پەیوەندی بە خاوەنی مۆبایلەکەوە بکات.
دەرکەوت مۆبایلەکە لە شەوی سەری ساڵدا لەلایەن خاوەنەکەیەوە
ونبووە و ماوەی چوار رۆژ لە دەریادا بووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کاردەکات.
هـ . یـ