راچڵەکین-
پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "لە
پێناو بەڕێوەبردنی باشتری بەکارهێنانی وزە، بڕیاردرا رۆژانی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی ئەو پارێزگایە بکرێتە پشوو".
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، ئارش زرەتەن لهۆنی،
پارێزگاری سنە رایگەیاندووە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی شاری سنە کەشوهەوایەکی
یەگجار ساردی هەیە و لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان بەفر و
باران و سەرمایەکی بەهێز رووی تێدەکات، بەکارهێنانی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە".
لهۆنی دەشڵێت، "پێویستمان بە بەڕێوەبردنێکی باشتری وزە و
پاشەکەوتکردنی هەیە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، کردنە پشووی رۆژانی پێنجشەممە
هاوکارییەکی گەورە دەکات لە زیاتر پاشەکەوتکردنی وزە.
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، تەنها رۆژانی هەینی رۆژی
پشووی فەرمیی دامودەزگاکانە.
هـ . یـ