راچڵەکین- تەندروستی
بەگوێرەی ناوەندی نێودەوڵەتیی ئای کیو ئێیەر،بۆ پێوانەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی
هەوا، ئاستی پیسبوونی هەوای ئەمڕۆی هەولێر دوو هێندەی ئاستی ستاندارد زیاترە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی ناوەندەکە،رێژەی ستانداردی تەنۆلکە بچووکەکانی PM2.5 بۆ یەک
کاژێر دەبێت کەمتر لە 25 مایکڕۆگرام/ مەترسێجا بێت، بەڵام ئەم ژمارەیە لە هەوای
هەولێر 57 مایکڕۆگرام/ مەترسێجادەبێت کە ئەوەش دوو هێندەی ئاستی ستانداردە و
مەترسی بۆسەر تەندروستی دانیشتوانەکەی دروستدەکات.
بەڵام پارێزگای سلێمانی، رێژەکە 33 مایکڕۆگرام/ مەترسێجایە کە نزیکە
لە ئاستی ستانداردەوە و جیاوازی لەگەڵ
هەولێر 24 مایکرۆگرام/مەتر سێجایە.
بەگوێرەی مایۆکلینیک، رێژەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی PM2.5 زیاتر
بوو لەئاستی ستاندارد، دەکرێت دانیشتوانی ناوچەکە دوچاری چەندان نەخۆشی بکاتەوە کە
دابەشدەبن بەسەر دووجۆردا؛
کاریگەریە تەندروستییەکان لە مەودای کورتخایەندا؛
یەکەم؛سووربوونەوە و هەستیاربوونی چاو، قوڕگ و لووت
دووەم؛ناڕێکیی لێدانی دڵ
سێیەم؛نۆرەی رەبۆ
چوارەم؛کۆکە و هەناسەتەنگی
کاریگەرییەکان لەسەر ئاستی درێژخایەنبەم جۆرەن؛
یەکەم؛لەدایکبوونی منداڵی ناکام
دووەم؛تووشبوون بە رەبۆ و هەوکردنەکانی سییەکان
سێیەم؛تێکچوونی پێکهاتەی سییەکان
چوارەم؛شێرپەنجە
پێنجەم؛جەڵتەی مێشک و دڵ
شەشەم؛نەزۆکی