راچڵەکین-
دکتۆر ڤلادیمێر بۆندارێنکۆ، پسپۆڕی چارەسەری میکانیکی،
دوو مەترسیدارترین دۆخی خەوتنی بۆ مرۆڤ ئاشکرا دەکات.
ئەو پسپۆڕە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی سپۆتنیک
ئاماژە بەوە دەکات، جەستە تەنها لەکاتی خەوتندا چاک دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر دۆخی خەوتن
نادروست بێت، ئەوا کەسەکە هەست بە ئاسوودەیی ناکات تەنانەت دوای خەوتنیش، ئاماژە بە
زیانەکانی خەوتن لەبەردەم شاشەدا دەکات.
ئەو پزیشکە دەڵێت، بەکارهێنانی بالیفی گەورە،
کە وادەکات سەر بەرز بێت و پشت بچەمێنتەوە، دەبێتە هۆی تێکچوونی سووڕی خوێن و هەناسەدان،
کەسەکە دوای خەوتن لەم دۆخەدا هەست بە ئازار و گرژیی دەکات لە ناوچەی سنگ و بڕبڕەی
پشت،
بۆندارێنکۆ ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخی خەوتنیش
بە هەمان شێوە کاریگەریی لەسەر تەندروستی دەبێت و خەوتن لەسەر سک، کە بە گشتی وادەکات
کەسەکە ملی بۆ دواوە بچەمێتەوە، وا دەکات کارەکانی سیستەمی هەناسەدان و دڵ و خوێنبەرەکان
دووچارەی گرفت ببن.
بە وتەی ئەو، لە کاتی خەوتندا بەسوودە کە لەسەر
لایەک پاڵ بکەویت، لەگەڵیدا ئەژنۆکان کەمێک بچەمێنەوە، ئاماژەدەدات بە پێویستی گۆڕینی
دۆخەکە ناوبەناو.
ئەو روونی دەکاتەوە: "مرۆڤ لەکاتی خەوتندا
لە بەشی سەرەوەی سییەکانی پشوو دەدات و لە رێگەی گەدەوە هەناسە دەدات، ئەم پرۆسەیە
وا دەکات ریخۆڵەکان دەست بە جووڵە بکەن، میزڵدان و جگەر و سپڵ و کۆئەندامی هەرس بەگشتی
چالاک دەبێت".
بە وتەی ئەو، بەردەوام خەوتن لە دۆخێکی هەڵەدا
دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێک تووشی ئازاری درێژخایەن و نەخۆشی جۆراوجۆری ماسولکەیی و ئێسک
ببێت.
هـ . یـ