ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەی “لاگازێتا دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی، بەرگریکاری بارسێلۆنا، ڕەزامەندی دەربڕیوە لە کاتی گواستنەوەی زستانەدا ڕوو لە یانەی یۆڤانتۆس بکات.
ڕۆناڵد ئاراوخۆ دوای گەڕانەوەی بۆ بەشداریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە دوای چاکبوونەوەی لە پێکان لێدوانێکی سەیر و سەمەرەی دا و ئاماژەی بە ئەگەری ڕۆشتنی کرد.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەیەکە یۆڤانتۆس ئامانجی ئەوە بووە کە ئاراوخۆ بگوازێتەوە بۆ ئەوەی لە زستاندا هێڵی بەرگری بیانکۆنێری بەهێز بکات، یانەکەش سەرکەوتوو بووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە، چاوەڕێی ڕەزامەندی بەرشەلۆنە دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە، ئاراوخۆ خاوەنی پاسپۆرتی ئیسپانییە، بۆیە مافی ئەوەی هەیە ڕووبکاتە یۆڤانتۆس، چونکە یۆڤانتۆس لەم وەرزەدا هیچ کورسییەکی زیادەی بۆ یاریزانانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نییە.
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە و ئیدارەی یۆڤانتۆس بە سەرۆکایەتی کریستیانۆ جیۆنتۆلی هیوادارە بارسا ڕازی بکات لەم مانگەدا ئەو یاریزانە بە خواستن بدات و ببێتە یەکەم گرێبەستی زستانەی یۆڤانتۆس.
شایەنی باسە گرێبەستەکەی ئاراوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.