ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی ڕاگەیاند کە بانگهێشتکراون بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر ڕکابەرەکەی ڕیال مایۆرکا یاری دەکات و براوەی ئەو یارییەش ڕووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.
دەیڤید ئالابای نەمسایی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دوای چاکبوونەوەی لە پێکانە درێژخانەکەی کە لە کۆتایی ساڵی 2023 تووشی بوو، گەڕایەوە لیستی یاریزانانی یانەکە.
لیستی ڕیال مەدرید بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا، لونین، فران گۆنزالێز
هێڵی بەرگری: ئالابا، لوکاس ڤاسکێز، فران گارسیا، ڕودیگەر، فێرلاند مێندی، ئەسینسیۆ، لۆرێنزۆ، دیێگۆ ئاگوادۆ
هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، مۆدریچ، چوامینی، ئاردا گولەر، دانی سیبایۆس
هێڵی هێرشبەری: ڤینیسیۆس جونیۆر، مباپێ، ڕۆدریگۆ، ئیندریک، برایم دیاز، یانێز