راچڵەکین-
بەگوێرەی سەکۆی خستنەڕووی نرخی نەوتی وڵاتانی عەرەبی و جیهان، ئەمڕۆ سێشەممە،نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ 76 دۆلار و 29 سەنتە، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرێژەی 0.33٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس بە بڕی 73 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و ئەوەش بە دووەم نزمترین نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس دادەندرێت لەماوەی هەفتەی رابردوودا.